ئەگەرەکانی هاتنی مووچە!

ئەگەرەکانی هاتنی مووچە!

میدیا بەشێکی زۆری هەواڵیان، درامای ئەگەرەکانی هات و نەهاتی مووچەیە. لە ڕووی سایکۆلۆژی و ناسەقامگیری، دەرد دەدرێتە فەرمانبەران و بازاڕ هەتا وەریدەگرن، پاشان شێوازی وەرگرتنی بە «هەژماری من»!

بانگەشەی «هەژماری من» گۆڕینی سیستەمی دارایی کوردستانە لە "کاش" و "لیست"ەوە بۆ سیستەمێکی دیجیتاڵی مۆدێرن، بۆ ئەوەی هەر کاتێک وەزارەتی دارایی پارەی خستە سەر هەژماری بانکەکان، پارەکە ڕاستەوخۆ لە ئەپڵیکەیشن و کارتەکانتاندا کارا ببێت.

کێشەکان چییە؟

بەشێکی فەرمانبەران و خانەنیشینان کارتیان وەرنەگرتووە.

کەمی ATM گەورەترین تەحەددییە، بەتایبەت بۆ کەسانی تەمەن هەڵکشاو؛ وەستانی ڕیز و قەرەباڵغی بەردەم (ATM)ـەکان بەردەوامە.

تا ئێستاش لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و ڕۆژ بۆ وەرگرتنی مووچە دیاری دەکرێت. شێوازەکە جیاوازییەک لەگەڵ دابەشکردنی ڕابردوو ناهێڵێتەوە.

بانکەکان سوودمەندن (لە ڕێگەی سووڕانەوەی پارە و کرێی خزمەتگوزاری). بەپێی یاسا ئەرکیانە: سیستەمەکەیان ٢٤ کاتژمێر کار بکات و ئامێرەکانیان هەمیشە پارەیان تێدابێت. لە هەمان کاتدا ژمارەی ATM لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکان زیاتر بکرێت، نەک هەر لە بەردەم بانکەکان. بانک دەتوانێ لە ڕۆژانی دابەشکردنی مووچە، کارمەندی مەیدانی بۆ هاوکاریکردنی بەساڵاچووان لە بەردەم ئامێرەکان بنێرێت. گوشاری هاووڵاتیان و چاودێری میدیایی پێویستە بۆ ئەوەی بانکەکان خزمەتگوزارییەکان باشتر بکەن.

151 جار خوێندراوەتەوە