پێدەچێت ئەو ژمارە دەستکەلایانەی تا ئێستا بۆ میلەتی کورد بۆتە بەشە
پێدراوی جوڵەگەمەو دانراوە، یان بە بەکارهێنان و فەراهەمکردنی کۆمەڵێک ژمارەی ناتەواو
سەرانی سەرقاڵکراوی سیاسی میلەت دەخولێننەوەو بە جۆرێک لە جۆرەکان ناویان لێناوە دەستکەوت
ی رەنج و بردنەوە؛ کە بەداخەوە ئەمانە هەمووی بە بێ ژمارە خاڵ (سفرە) و ؛ وەک کورد
ناتوانین ژمارەکان بە ویستی خۆمان بگۆڕو ئاڵوگۆڕی ژمارەو دەستەکەوتەکان بکەین
و؛ژمارەکان بکەینە ژمارەیەکی بەرزتر لە ویستی پێویستیەکانی بەرەو پێشچوون و ئامانجی
نوێ بونەوەی خۆمان و لەو ژمارە ( یەک تا نۆ ) وەستاوو چەق بەستو و سەپاوانەش کە
بونتە پێبەندی نەڕۆیشتنی هەنگاوەکانمان رزگارمان بێ.!
(سفر) ئەو خاڵە گرنگ و پەنهان و دزراوەی مێژووی گەلی کوردە کە تا ئێستاش
چارەنوسی ئێمەی لە نێوان بوون و نەبوندا پێوە بەستراوەو گشت سیاسییە قێزەون و کارە دوژمنکاریەکانی ناوچەکە لە کوردیان شاردۆتەوە
و گۆڕیوە، یان خۆمان وەک سەرەگێل و خۆ بەکەمزان و خۆفرۆشی خاوەن بڕیار وەک کارتێک
بەرامبەر پرۆژەی مانەوەو بەرگریکردن لە دەسەڵاتی
سنورداری خێڵەکی و ناوچەیی بە شێوازی خۆ بەدەستەوەدان و خۆ بچوکردنەوە بە دوژمنانی
کوردو زلهێزەکان فرۆشتووە!.
هەتا میلەت نەگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی
خاڵی ( سفر ) ی بوون و خۆی وەک دەستپێک لەو خاڵەدا نە چەسپێنێت،و نەتوانین هۆکارەکانی
دابڕان و دوورخستنەوەی ( سفر ) بوون لەو ژمارە تەنهاو کەم نرخانە دیارنەکات و خاڵی
سفر وەک سەرەتا بەدەست نەهێنێ و مێژووی هەنگاوەکانی ڕوون نەبێت؛ ناتوانێت قۆناغە
پلەییەکانی سەرکەوتنی خۆی ببڕێ و سەرکەوێت بۆ شوێنی شایستەیی بوونی خۆی لە ناوچەکە.
یان ئەوەتا بە بێ بوونی ژمارە ( سفر ) هەر لە
خولانەوەیەکی ژمارەیی چەپگێڕی بێ ئەرزشی یەکیدا دەخولێینەوەو ناگەین بەهیچ و؛دێنەوە
بۆ سەر ژمارە نەزۆکەکان و تابوتی مەرگیان بۆ هەڵ ئەچنین و ژمارەکانی ساڵ بە ژمارە
دەنێژین و ناگەین بە خاڵی (سفر).
هەر لە سفریشدا بەبێ ژمارەی (سفر) دەچەقین!.
228 جار خوێندراوەتەوە