بۆ ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی عێراق

وێڕای سڵاو....

بەپێی وەڵامەکەی دادگای فەڕەنسا بێت: وڵاتی تورکیا هەڵەکار و تاوانبارە لە جێبەجێکردنی پڕۆسەی  قۆستنەوە و هەناردە و هاوردەکردنی نەوتی هەرێم بە تاڵان، لە بەرامبەریشدا بێگومان دەبێت مافی خوراوی خەڵک و سەرپێچیەکانی بە گەڕاندنەوەی ماف و سزایەکی ڕەواش قبوڵ بفەرموێت.

بۆیە لە ئێستادا دەرفەتێکی بەهەق و گونجاوی باشە؛ ئێوەی ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی عێراق کەمترخەم و غەم سارد نەبن لە ڕێکار و هەنگاو هەڵگرتن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایەو لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە بە یاسا و فشاری مەدەنیانەوە داوای گەڕاندنەوەی مافە یاسایی و شایستە دارایی و پارە دزراوەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ترکیا بکەن و، هەوڵی گەڕاندنەوەی بدەن و بیخەنەوە نێو خەزێنەی میللەت و  تەواوی موچە پاشەکەوت کراو و خزمەتگوزارییە تەواونەکراوەکانی پێ دابین بکەن و تاوانبارانیش بەسزای خۆیان بگەن.

بێگومان دەوڵەتی تورکیا ڕو لە لێژی و گۆڕانکاری و داڕوخانە، گەر هاوسۆزەکانی دڵنیا نەبوایە؛ قەت ملیان بۆ عێراق لار نەدەکردوە و قبوڵی ئەم جێبەجێکردن و ڕێکارە نوێیانە نەدەبون.

بۆیە مەهێڵن ئەم کاتە گرنگە بە سانایی تێپەڕێ

سوپاس

101 جار خوێندراوەتەوە