شەڕی بردنەوەو بەرژەوەندی
زلهێزەکان، جەنگی سارد و ململانێ دوورەکانی تێپەڕاند، ئێستا خاڵی یەکلابوونەوەی دۆخەکەیان
گەیاندە سەر سنور و دەرگای ماڵەکانی خۆیان!.
بۆ بردنەوەو زاڵبوون
بەسەر شەڕەکەو دورخستنەوەی سنگەرەکان لەخۆیان، شوێن سنگەرەکانیان دابەشدەکەن بەسەر
تەواوی ئەو جێگایانەی کە پێشتر خاڵی بەرکەوتن و ململانێیان بوون.
بێگومان وڵاتانی
داگیرکاری کوردستان و هەرێمی کوردستانیش شوێن بەرکەوتن و بەرکەوتەی بەرژەوەندی سیاسی
و بازرگانی و سەربازی زلهێزەکانی ناوچەکەن، جا بە جۆری ڕاستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆی
دەستاودەست.
لە ئێستادا ئەستەمە
بتوانرێت کاردانەوەو دەرخستەی زیان و دەستکەوتەکانی ئەم جەنگە دیاریبکرێت و بزانرێت
بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەم ناوچەیە دەگەن بە کوێ.
گەر ڕاستگۆیانەش
قسە بکەین دەزانین کە بەداخەوە کورد لەو ئاستە هۆشیاریە سیاسیە گەورەیەدا نییە لێکدانەوەی
وورد و زانستی خۆی بۆ ئەم دۆخە هەبێت جگە لە بینینی شێوە گشتیی دۆخەکەو، بیستنی کەمە
زانیاریەکی وەرگیراو لەو دۆستە گوماناویانەی هەمیشە بونەتە مایەی شکست و دواخستنمان
لە پرۆسە گشتییەکەو دووبارە بوونەوەی بێبڕوایمان
لە جۆریی پەیوەندی و لایەنگیری زلهێزەکانی
خۆیان کردۆتە دۆستمان.
کاتەکە گرنگە یان
ترسناک، بە کورتی و کرمانجی دەمەوێت بڵێم :
دۆخێک دروست بووەو
خۆی وا پیشانی هەموون دەدات، لەمڕۆدا بەداخەوە دوژمنەکانمان بوونەتە دۆستمان، خۆشمان
بوینەتە دوژمنی خۆمان و بووین بە چەند بەرەیەکەوە، دابەش بوونەکەشمان لەسەر هەمان ڕیتم
و بنەمای دۆستایەتیکردنی دوژمنەکانمان وەک
نەیار بەڕێوەدەچێت.!
کە لێرەوە ماڵ وێرانییەکی
گەورەو ترسی نەمان و تیاچونێکی نوێ و فۆڕمی دابەشکردنەوەیەکی تر دێتەوە بەرچاومان؛ کەتێدا هەمووان نووقم دەبین و، تێیدا
دەست بۆ پوشی نامەردترین جۆری بەهاناوە چوونی دوژمنەکانمانەوە دەگرین و لە خۆمانیان
دەکەینە فریادڕەس!.
پێشئەوەی ئەم شەڕی
ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەمان پێبگات دەبێت کورد بە خۆیدا بچێتەوەو واز لە غروور و
رۆحیەتی خۆپەرستی و بڕوا بە زلهێزی و خۆ بەزلزانی
بهێنێت و، دەست بە گفتوگۆیەکی کوردانەی کراوە بکات و هەرچی زووترە هەنگاوی یەکگرتنەوەی
نیشتیمانی و یەک ڕیزی و هێزی بیرو باوەڕو پتەو بە ئاڕاستەکردن و دەنگ و ڕەنگی خەڵکی
کوردستان و خاکەکەی بنێت و پیشانبدات ، کە بێگومان دەبێت:
١.کۆنگرەیەکی
بە پەلەی تەواوی هێزەکوردییەکان ڕێکبخات و یەکگرتویی هێزە کوردیەکانی باشور ڕابگەیەنرێت
و دەستبکات بە یەکگرتنەوەی سەرتاسەری و، پرۆژەو بیری هاوبەشی کارکردن لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاواو باکور و ڕۆژهەڵات و هەموو
ئەو کوردانەی لە دەرەوەی ئەو چوار پارچەیەدان و بۆ لۆبی کوردستانی بکاتە ئامانج لە
دەرەوە.
٢.لابردنی
هەموو ئەو قین بوغز و شەڕانگێزییەی ڕابووردو و مێژووە ناشرینەی بۆتە مۆتەکەی حیزب
و سیاسەتی کوردی. هەرچی زووە نوێنەرایەتی کورد لە بەغداد دیاربکرێت و بێ سەڵمینەوە
ببنە خاوەن یەک گوتاری سیاسی بوێر و کار بۆ جێبەجێکردنی بکرێت
٣.ئاشتکردنەوەی
شەقام و گشتی ڕابگەیەنرێت و هەموو ئەوشتانە بوونەتە هۆکاری گرێ و گۆڵی سیاسی نێوان
خەڵک و دەسەڵات بە ڕێ و شوێنی یاسای خۆی ئاشکرا بکرێت و خەڵک لە نیەت پاکی و دڵسۆزیت
بوونتان دڵنیابکرێنەوە.
٤.ئایندەو
گوتاری سیاسی هاوبەشی خۆتان بۆ خەڵک و ڕوون بکەنەوەو بیانکەوە بەهێزو دەسەڵاتی یەکەمی
پشتگیریکردن و دۆست لە ئامانجە پێکەوەییەکەداو دەست لە دۆستایەتی دوژمن و دوژمنایەتی
لایەنەسیاسی و خەڵکەکەتان هەڵگرن و شەفاف و بوێربن لەڕاستی ووتنی کێشەکان و سەروەت
سامانی خەڵک و چالاکردن و سەربەخۆکردنی هەموو دەسەڵاتە باڵاکانی هەرێم و گەڕانەوە
بۆ پاراستنی شکۆی هاوڵاتی و خزمەتکردنیان بۆ دروستکردنی هێز و دەوڵەتی هاوڵاتی کە
خەڵک تێیدا شانازی بوونی خۆی تێدا ببینێتەوە.
بێگومان لەم دەستپێکەوە
کە بەهەموان دەکرێت دەچینەوە سەر ئەو ئومێدەی کە دوا چانسی لێواری دۆخەکە بۆ سەرکەوتن و ئازادی تاقیدەکەینەوەو دەبینەوە
بەو ئاهەی پشووی تێدا دەدەین و دەژین ، یان بۆ داواجار دوا کاڵەکی نەگەییوو بە ئەژنۆ
شەکەتەکامان دەشکێنین و خۆمان و خاکیشمان بەو تاقیکردنەوە پوچانەی ئێوە دەسپێرین کە
ساڵانێکی زۆرە هاوارو نزای پاڕانەوەی بۆ دەکەین و ئێوەش وەک کەڕەی شەربەت لێمان نایبیستن.
588 جار خوێندراوەتەوە