بزوتنەوەی گۆڕان
وەک ھێزێکی مەدەنی ریفۆرم خواز کەلەسەر دەستی نەوشیروان مستەفا و ھاورێکانی لە
٢٠٠٩ بووە خاوەن بیست و پێنچ کورسی پەرلەمانی و خاوەنی خەباتی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی
و مەدەنی و خاوەنی شەقام و ئازادیخوازان .
ئەو سەردەمە بۆ خەڵک رەنگە لەڕووی گوزەران
و ژیان و ھتد ... لە ئێستا زۆر جیاواز تر و باشتر بوبێت، بەڵام خەڵک بەدوای دەروویەک
دەگەڕا بۆ ئەوەی لەسیستەمی جووت حیزبی پارتی و یەکێتی دەربازی بێ .
گۆڕان و بەرنامەکەی ھەڵبژارد، سەردەمی ئۆپۆزسیونی
و خەباتی مەدەنی و تەنانەت لەچوونە دەسەڵاتیش لە کابینەی پێشووتریش و دواتریش لە دەرکردنی
گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە ھێندەی
تر خەڵک ڕژد تر بوون لە پشتیوانی ئەم ھێزە نوێگەرایە. گۆڕانیش بۆ سەردمی خۆی لەرووی سیاسەت و پەیکەری
ڕێکخراوەیی وەک ھێزێکی سیاسی بێ کەم و کوری
نەبووە لەوسەردەمەش ھەر بۆێە بەشێک لە سەردکردە دیارەکانی بۆ باشکردنی ئەم ھێزە ھەمیشە
ھەوڵیان داوە . بەڵام لەدوای مردنی کاک نەوشیروان کێشەکانی ئەم ھێزە زیاتر بوون و
بەشێکی زۆر لە ھاورێکانمان بە ھەر ھۆیەک بووبێ دوور کەوتن و ئەمەش خەڵکی نائومێد
کرد.
واقعی ئەقلیمی و ناوچەیی و گۆڕانی ھاوکێشەکان .
ھەڵەی بەشداری لەحکومەت وایکرد گۆڕان توشی شکستێکی تر بێت و کورسی نەھێنێ لەھەڵبژاردنەکان
و ھاوپەیمانی لەگەل یەکێتی و جێھێشتنی چەند زۆنێک ھۆکار گەلێک بوون بۆ پاشکەشەی ئەم ھێزە. رەنگە شکست قورس بێ بەڵام بەردەوامی لەشکست ماڵ وێرانیە . لەدوای بزوتنەوەی
گۆڕان زۆر ھەوڵدرا و ھێزی نوێش دروست بوون بەڵام نەیان توانی گۆڕان تێپەرێنن و بەشێکێان
ھەر نەشمان ئەمەش بۆ خەڵک دلنیا بوویەوە کە کەس ناتوانێ باھۆزی گۆڕان بۆ گۆڕانکاری
تێپەرێنێ . ئێستا کە یەکێتی و پارتی لەسەر ھەموو شت کێشەیانە و لەھەموو شتێکیش ھاوبەشن لە جاران زیاتر خەڵک ژیانی خراپ تر و ھەموو شتێک لای کۆمپانیاکانی
حزبە و حکومەتیش بەشێکی زۆری گلەییەکانی
خەڵکیش لەحکومەت و بەتایبەت لە گۆڕانە.
گۆڕانی ھاوکێشەکان و زەروریەتی بەھێز بوونەوەی گۆڕان واقعێکە وایکرد کە ئەم ھێزە
ھەنگاو بنێ و ئاشتەوایی بکاتە بەرنامەی
کاری . بۆ ھاورێکان و براکان بۆ ئەوانەی کە
رۆژگارێک دەخیلەی مناڵەکانیان ئەھێنا بۆ گردەکە تائەوانەی لە ھەرەمی دەسەڵاتی سیاسی
و حومکڕانی ئەم ھەرێمە بوون لە پێناو ژیانی خەڵک و گۆڕانکاری بەجێیان ھێشت.
ئێستا کە ئازادی ڕادەربرین پاشکەشەی کردووە و رۆژنامەنووس
لەسەر رایەک دەگێرێ و شەقام بێ ساحیبە و لەجیاتی
ھێزی حزبی و ھێزی کەس و مەسئول و دەستی گرتووە بەسەر حیزبەکان . لەبری حکومەت کۆمپانیاکانی
یەکێتی و پارتی خاوەنی ھەموو شتێکی ئەم
ووڵاتەن . پێویستە گۆڕان و ھەموو ئاوانەشی کە لەخوار گردەکەن و نارازین لەژێر ھەر
ناونیشانێک بۆ ئەوەی خەونی گۆڕانکاری لەبار نەبرێ و ئەم ئەزموونە خراپتر نەبێ سارێژی برینەکان بکرێ و ئەم ناوچەیە
بێ ساحیب نەبێ ھەموو بەیەکەوە مۆمی گۆڕان بە گەشی بمێنێتەوە جا ئەگەر باجی چەند قورس بێ.
کشانەوە لەحکومەت و گۆڕانکاری و دەستووری ناوخۆیی
بزووتنەوەکە و ریفۆرم ھەمووئەمانە ویستی خەڵکن جێ بەجێ بکرێ . ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام
دەبێت چونکە تاکە ھیوای ئازادیخوازنە ئەنجامی
ھەڵبژارنیش دەریخست کە حەفتا لەسەدی خەڵک نارازیە و نەچووە بە ھیچ لایەک لەماڵەوە
چاوەرێیی گۆڕانکارییە .
345 جار خوێندراوەتەوە