بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی (2003)
تاساڵی (2019) تەنیا (603) سەربازی ئەمریکی لەلایەن گروپە ملیشیاکانی عیراقەوە
کوژراون، بەڵام ھەر بەپێی ھەمان ئامار لە ساڵی (2001) تاوەکو ساڵی (2020) ژمارەی ئەو
سەربازانەی لە روبەڕوبونەوەی تاڵیبان و گروپە چەکدارەکانی ئەفغانستان کوژراون (2300)
کەسە.
لە لایەکی دیکەوە، تاڵیبان تاساڵی (2016) تەنیا کۆنترۆڵی چوار ھەرێمی
کردبوو، بەڵام لە ئێستادا میلشیاکانی عێراق لە ھەر دوو وڵاتی عێراق و سوریا لە نۆ
پارێزگا بوونیان ھەیە و دەسەڵاتدارن.
کەواتە رێککەوتنی ئەمەریکا و گروپە ملیشیاکانی عیراق دوور نیە رو بدات،
چونکە ئاستی توندوتیژی و ململانێی نێوان ئەو گروپانە و ئەمەریکا کەمترە لەوەی ئەفغانستان،
ھەروەھا سەنگ و دەسەڵاتی ملیشیاکانی عێراق زیاترە لە ئێستادا.
ئەگەر رێکەوتنێکی لەم شێوەیە بکرێت، بێگومان سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە بە
ھەرێمی کوردستانیشەوە، وەک چۆن رێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکا ھەموو ئەفغانستانی
گرتەوە، لە رێککەوتنەکە دیاری نەکراوە بەشی رۆژھەڵات و باشور کە زیاتر پشتۆنەکانی
لێ دەژین ناگرێتەوە، یان بەشی رۆژھەڵات کە تاجیکەکانی لێ نیشتەجێیە ناگرێتەوە.
ئەمە سەرباری ئەوەی ئەفغانستان گرنگی جیۆپۆلەتیکی گەورەی ھەیە، دەکرێت عێراق لەم
روەوە ھەمان گرنگی نەبێت، چونکە زاڵبوونی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا واتە
دروستبوونی مەترسی لەسەر سنورەکانی باشوری رووسیا، ھەروەھا دروستوونی مەترسییە لەسەر
چین بەھۆی بوونی بزوتنەوەی ئیسلامی تورکستانی رۆژ ھەڵات لەناو چەکداری بزوتنەوەی
تاڵیباندا، چونکە ئەم گروپە چەندین جار ھەڕەشەیان لە چین کردووە بە ھۆی رەفتاری ئەو
وڵاتە بەرامبەر موسڵمانەکانی ئیغۆر.
ئەمەش واتا بە گەیشتنە دەسەڵاتی تاڵیبان مەترسی لەسەر سنوری دوو وڵاتی رەکەبەری
ئەمەریکا درووست دەبێت.
3521 جار خوێندراوەتەوە