ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و زنجیرەیەک بڕیاری لە بوارەکانی ئابووری، خزمەتگوزاری و ئەمنی دەرکرد
لە کاردانەوەی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و بۆ زامنکردنی بەردەوامیی هەناردەی نەوت، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەسەڵاتی تەواو بداتە کۆمپانیای "سۆمۆ" بۆ بەکارهێنانی میکانیزمە بەردەستەکانی بەبازاڕکردن و دانوستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی ئامادەی کڕینی بڕی زیاتری نەوتی خاوی عێراقن
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، حکومەت بڕیاری تەرخانکردنی بودجەی پێویستی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی سەر خاکی عێراق پەسەند کرد، کە قوربانیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
47 جار خوێندراوەتەوە