دەوڵەتی قەتەر وەڵامی هێرشەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانی دایەوە و تێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەیەوێت ناوچەکە پەلکێشی
ناو "جەنگێکی وێرانکەر" بکات.
هەواڵ: KNN
میدیاکانی قەتەر بڵاویان
کردوەتەوە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر،
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاندووە:
"ئەو دەستدرێژییانەی ئێران بۆ سەر خاکی قەتەر بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نین و
ناتوانرێت ڕێگە بدرێت بێ وەڵام تێپەڕن."
هەر بەپێی بڵاو کراوەی
میدیای ئەو ولاتە سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی تاران گرتوە
و ئاماژەی بەوە کردوە کە هێرشيکانی ئێران ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر
بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی وتوە "ئێران
هەوڵ دەدات وڵاتانی دراوسێ پەلکێشی ناو جەنگێک بکات کە جەنگی ئەوان نییە و هیچ پەیوەندییەکی
بە بەرژەوەندییەکانیانەوە نییە."
لە لایەکی ترەوە، عەباس
عێراقچی هەوڵیدا هێرشەکان پاساو بدات و بە هاوتا قەتەرییەکەی ڕاگەیاند کە "هێرشە
موشەکی و درۆنییەکانیان تەنها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و مەبەستیان
زیان گەیاندن بە دەوڵەتی قەتەر نەبووە."
134 جار خوێندراوەتەوە