عەلی لاریجانی دەڵێت ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ناکات و ئەو شوێنانەی ئێران هێرشی دەکاتە سەر وەک خاکی ئەمەریکا هەژماردەکرێن و لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر ئێران.
هەواڵ:KNNC
عەلی لاریجانی بەرپرسی باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی ئاساییشی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند: ئامادەنین
دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکەن و بەرگرییکردن لە خۆیان مافرێکی ڕەوایە.
عەلی لاریجانی لەبارەی هێرشەکانیانەوە بە وڵاتانی ناوچەکەی وت، ئەوان وەک ئێران بەنیاز
نین دەستدرێژیی بکەنە سەر ئێوە، بەڵام کاتێک ئەو بنکانەی لە وڵاتەکانتاوە لەدژی ئێمە
بەکاردەهێنرێن، ئێمە دەیانکەینە ئامانج، چونکە ئەوانە بەشێک نین لە خاکی ئێوە، بەڵکو
خاکی ئەمەریکان.
هێرشێکی توندی کردە سەر سەرۆکی ئەمریکا و وتی کە ترەمپ خیانەتی لە دروشمی "ئەمریکا لە پێشەوەیە" کردووە.
لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە پێشهاتە خێراکانی ناوچەکە، عەلی لاریجانی ڕەخنەی توندی لە دۆناڵد ترەمپ گرت و ڕایگەیاند کە ناوبراو خیانەتی لە دروشمی "ئەمریکا لە پێشەوەیە" کردوە، تەنیا بۆ ئەوەی پەیڕەوی لە دروشمی "ئیسرائیل لە پێشەوەیە" بکات. لاریجانی ئاماژەی بەوە کرد کە خەیاڵپڵاوییەکانی ترەمپ تەواوی ناوچەکەی ڕاکێشاوەتە ناو جەنگێکی ناپێویستەوە و ئێستاش بە هەق نیگەرانە لە کەوتنەوەی قوربانیی زیاتر لە ڕیزەکانی ئەمریکادا. هەروەها وتیشی: "بەڕاستی زۆر جێگەی داخە کە ئەو سامانی نەتەوەیی و خوێنی ئەمریکییەکان دەکاتە قوربانی بۆ بەرەوپێشبردنی خواستە فراوانخوازییە نایاساییەکانی ناتانیاهۆ"...
141 جار خوێندراوەتەوە