سوپای سوریا شەڕی دژی هەسەدە ڕاگەیاند و دەڵێت تەواوی پێگەکانی شەڕڤانان لە
حەلەب بە ئامانجدەگرن.
هەواڵ:KNNC
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حەلەب بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتدا سوپای سوریا شەڕی
دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە شارەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە
تەواوی پێگە و ناوەندەکانی هەسەدە بە ئامانجدەگرن و شەڕەکەشیان دژی کورد بە ڕەوا ناودەبات.
وەزارەتی
بەرگریی سوریا له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه، تا كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ
مۆڵه‌تە بۆ خه‌ڵكى سڤیل و کورد گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود و به‌نى زه‌ید بۆ چۆڵكردنى شوێنى نیشته‌جێبونیان، ده‌شڵێت، "له‌دواى ئه‌و واده‌یه‌وه
ڕێگه‌ى هاتوچۆ به‌كه‌س نادرێت و هێرشى فراوان بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌ستپێده‌كات".
به‌رپرسانی باڵای ڕۆژئاوای کوردستانیش داوایان لەبەرپرسانی حکومەت کردوە بەرپرسیارییەتی خۆیان سەبارەت بەم ڕوداوانە لەئەستۆ بگرن و ژیرانە مامەڵە بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان، چونکە بەرپرسیارییەتی وەڵامدانەوەیان لە ئەتۆدایە...
952 جار خوێندراوەتەوە