ئەمڕۆ و بەیانی کەشەکە بەهاریی دەبێت و دووبەیانیش شەپۆلێکی نوێی
بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کەشناسێکیش دەڵێت بارانبارینی ئەمساڵ
زۆرباش دەبێت.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان
کەشی ئەمڕۆ و سبەی خۆشدەبێت و بەهارییە، بەڵام لە ئێوارەی سبەینێوە ئاسمانی هەندێک
ناوچە و بە تایبەت شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
کەشناسیی وتویەتی، ئەم دوو ڕۆژە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی
گەرماش بەرزدەبنەوە بە جۆرێک بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 21 پلەی سیلیزییدا
دەبن.
بەپێی پێشبینییەکان لە هەینییەوە واتا دووبەیانی، شەپۆلیکی نویی بەفروباران
ڕوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات و لە تەواوی ناوچەکان باران دەبێت و لە
ناوچەشاخاویی و سنوریی و بەرز و ساردەکانیش بەفر دەبارێت.
لای خۆشییەوە کەشناس ئاراس جەبار ڕایگەیاند: پێسبینی دەکرێت ڕێژەی بەفر و بارانبارین بۆ ئەم مانگە لە ئاستێکی ئاساییدا بێت،
زانیارییە دڵخۆشکەرەکە سەبارەت بە مانگی شوبات و ئازارە واتا 2 و 3 که پێشبینی دەکرێت ئەو دوو مانگە ڕێژەی دابارینی
بەفروباران لەناوچەکانی هەرێمی زیاتر لە سەرو ئاساییبن، چەندین شەپۆلی بەهێزی
باران و بەفر لەماوە جیاوازەکانی ئەو دوو مانگەدا ناوچەکە بەگشتی بگرێتەوە واتا
پێشبینی دووبارە گەڕانەوەی ماوەی وشکی درێژخایەن لەکەشوهەوای ناوچەکەدا ناکرێت تا
کۆتاییەکانی وەرزی زستانی ئەمساڵ....
2130 جار خوێندراوەتەوە