شێخ مەقسود: 3 کەس لە هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بوونە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
01:03 - 06/01/2026
کوردستان
+
-

لە هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆسەر شێخ مەقسود سێ کەس بوونە قوربانیی و ئاساییشی ڕۆژئاواش دەڵێت توندی بەرپەرچی چەکدارانیان داوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێرشی چەکداریی سوپای و سوریا و گروپەگرێدراوەکانی بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە و هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە گەڕەکی شێخ مەقسود ڕایگەیاند: پشتڕاستی دەکەنەوە کە لە ماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا، گەڕەکی شێخ مەقسود لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی کاتییەوە، کەوتە بەر چەندین هێرش، گەڕەکەکە چوار جار لەسەریەک کراوەتە ئامانج، ئەم هێرشانە بووەتە هۆی کوژرانی کەسێکی سڤیل و برینداربوونی دوو کەسی دیکە، هەروەها زیانێکی بەرچاوی ماڵیی لێکەوتەوە.

 

ئاساییشی ناوخۆ وتویەتی" بەگوێرەی مافی ڕەوای خۆمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی سڤیل، ئێمە وەڵامی ئەم هێرشانەمان دایەوە، دوو پێگەی سەر بەو گروپە چەکدارانەمان کردە ئامانج."

ئاساییش ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکان پێشێلکاریی ئاگربەست و بەردەوامی ڕێککەوتنەکانی پێشوو نیشان دەدات کە ئامانجیان پاراستنی هاوڵاتییان و دڵنیابوونە لە پارێزراوییان.

 

ئاساییشی رۆژئاوا جەختی لە پاراستنی خەڵک کردوەتەوە و وتویەتی بەرپەرچی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەدەنەوە و لە سنووری یاسا و بەرگری ڕەوای لە ژیان و ماڵی خەڵکی سڤیل دەکەن، داواشی لە هەموو لایەنەکان کردوە ڕێز لە مافی خەڵکی سڤیل بگرن و خۆیان لە بەئامانجگرتنی ناوچەی نیشتەجێبوونەکان بەدوور بگرن...

120 جار خوێندراوەتەوە