وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت ئەم زستانە 135 ملیۆن لیتر نەوتیان دابەشکردوە،
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا زیاتر لە 415 هەزار خێزان نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان زانیارییەکانی
لەبارەی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا 4ی ئەم مانگە
نزیکەی 135 لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە 670 هەزار خێزاندا دابەشکردوە.
بەپێ بڵاوکراوەکەی وەزارەت بە دروستی ئەمساڵ 674 هەزار خێزانی ناوچە
شاخاویی و سنورییەکان و دەوروری ناوندی پارێزگاکان نەوتیان وەرگرتوە و بڕی ئەو
نەوتەشی دابەشکراوە، 134 ملیۆن و 900 هەزار و 200 لیتر نەوت بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا 415 هەزار و 222 خێزان نەوتیان وەرنەگرتوە، کە بەشێکی
زۆریان لە ناوەندی شارەگەورەکان دەژین.
دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە دەبێت و بڕی
نەوتەکەش 200 لیترە لەبەرامبەر 104 هەزار دیناردا، هاوکاتی ئەوەش عێراق دەستی
کردوە بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوتی ئەمساڵ و نرخی هەر بەرمیلێکیش کەمتر لە 40
هەزار دینارە...
100 جار خوێندراوەتەوە