لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 24/07/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ( 5 ) ئایاری بڵاوکردەوە و سبەی هەینی دابەشكردنی موچە دەستپێدەکات.

 

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( 25ی تەمووزی 2025 ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ( 5 ) ئایار دەکرێت.

 

هەروەها باسی لەوەشکرد: ڕۆژی یەک شەممە ( 27ی تەمووز 2025 ) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من موچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

 

لیستی موچەی مانگی 5 بەمشێوەیە:

208 جار خوێندراوەتەوە