دۆناڵد ترەمپ
رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن، پێش ئەوەی
هێرشبکەینە سەریان "شتێک بەدەست دەهێنین".
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی فۆکس نیوز،
لەزاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە بڵاویکردوەتەوە، پێشبینی دەکەن
دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئەنجامی باشیان هەبێت، وتوشییەتی: شتێک بەدەست دەهێنن پێشئەوەی
پێویست بکات هێرشبکەنە سەریان".
ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وتوە، " گفتوگۆکانیش لەگەڵ ئێران سەبارەت بە
دانوستانە ئەتۆمییەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت، دڵنیام زۆر بە زویی دەگەینە رێککەوتن
لەسەر ئەو بابەتە".
دوای کۆتاییهاتنی
دانوستانەکانی مەسقەت، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە "ئەرێنی و بنیاتنەر"
وەسفی کرد و وتی: هێشتا کارێکی زۆر ماوە، بەڵام پێشکەوتنی زیاتر بەدی هاتووە، ڕێککەوتین
بەم زووانە لە ئەوروپا کۆببینەوە.
39 جار خوێندراوەتەوە