خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا بەیاننامەیەکی لەسەر کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکگرتویی کورد بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:46 - 27/04/2025
کوردستان
+
-


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایدەگەیەنێت پێشوازی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتویی کورد دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەشڵێن؛ ئیرادەی گەورەی  کورد لە سوریا بەرزدەنرخێنین



هەواڵ:KNNC

 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆنفراسی یەکڕیزی هەڵوێستى کورد هەنگاوێکی گرنگ بو و پشتیوانی دەکەین.



لەبەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بونی ڕۆڵی  ئەمەریکا،  فەرەنسا و حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە گرنگ وەسف کردوە و ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەوان بەشێک بون لە سەرکەوتنی کۆنفراسەکە.



وتوشیانە؛ یەکگرتنی کورد لە سوریا هەنگاوێکە بەرەو سوریایەکى دیموکراسی و نکوڵی نەکرێت لە مافی هیچ نەتەوەیەک نەکرێت.



لە کۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، چاوەڕوانین مافی هەمو پێکهاتەکان لە دەستوری نوێدا جێبکرێتەوە و سەردەمێکی نوێ لە سوریا بێتە پێشەوە کە خواستی هەمو سورییەکان بەدیبهێنێت.



ئەم بەیاننامەیە، چەند خولەکێک  لەدوای بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی سوریا هات؛ کە تێیدا ڕەخنەی لە کۆنفڕانسەکەی دوێنێی لایەنە کوردەکان گرتوە و بە دژایەتیکردنی رێککوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزوڵم عەبدیان داناوە.

218 جار خوێندراوەتەوە