هاکان فیدان، وەزیری
دەرەوەی تورکیا دوپاتی کردەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سوریا لەناو
دەچێت، هەروەک چۆن داعش لەناوچو، چ بەشێوەیەکی ئاشتیانە بێت یاخود بەشێوەیەکی
تر.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامیدا، باسی لە دۆخی سوریا کردوە و ئاماژەی بەوەشداوە ئەنقەرە خوازیاری بینینی دەستور و حکومەتێکە لە سوریا کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەمو پێکهاتەکانی وڵاتەکە گەرەنتی بکات.
وتوشیەتی؛ ئەنقەرە هیچ دەستێوەردانێکی لا قبوڵکراو نییە کە یەکپارچەیی خاکی سوریا بکاتە ئامانج،
یاخود سەروەری سوریا پێشێلبکرێت، ئاماژەی بەوەشداوە وڵاتەکەی بونی هیچ گروپێکی
چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لە سوریا قبوڵ ناکات.
فیدان ئەوەشی
خستوتەڕو ئەنقەرە خوازیاری بینینی دەستور و حکومەتێکە لە سوریا کە دەرفەتی یەکسان
بۆ هەمو پێکهاتەکانی وڵاتەکە گەرەنتی بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دیمەشق هەنگاوی ئەرێنی
ناوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنقەرە؛ "چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنە دەکات کە لە چەند مانگی ڕابردودا لەنێوان هەسەدە
و حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدراوە تا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، فیدان باسی لە دۆخی سەختی ئابوری سوریا کردوە و رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی لەگەڵ قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەهەوڵدان بۆ تاوتوێکردنی هاوکاری لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئابوری، کاردەکەن بۆ لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سوریا، وتوشیەتی سەقامگیری و ئاسایشی سوریا پێویستییەکی بەپەلەیە و گرنگە بۆ ئاشتی ناوچەکە.
391 جار خوێندراوەتەوە