نرخی كارەبای موەلیدە لە سیتییەكان دیاریكرا

KNN : Kurdish News Network
03:29 - 28/04/2025
کوردستان
+
-

نرخی كیلۆواتێك كارەبا لە سیتیەكان بە (262) دینارە، بەڵام ئەو سیتیانەی كارەبای نیشتیمانییان نییە نرخەكەی جیاوازە و كیلۆواتێك كارەبا بە (233) دینار دیاریكراوە.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوە؛ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (ستییەکان) کۆبونەوە و لەسەر بنەمای نرخی گازوایل لەبازاڕەكان و ئەو  توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی یەك کیلۆوات کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی (نیسانی 2025) بریتییە لە (262) دینار.


رونیكردوەتەوە، ئەو ستییانەی تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە، نرخی یەك كیلۆوات وزەی كارەبایان بە (233) دینار هەژمار كراوە.


بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی جەخت دەكاتەوە؛ پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای_سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە دیاریكراوە وەربگرن، روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

178 جار خوێندراوەتەوە