بە فەرمی و بە سەرپەرشتی
کۆمسیۆن کارەکانی کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، دەستیپێکرد.
هەواڵ:KNNC
کاتژمێر (12:10) خولەکی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کارەکانی کۆنفڕانسی
دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
پەیامنێری KNN لە سلێمانی رایگەیاند؛
کۆمسیۆن سەرپەرشتی کۆنفڕانسەکە دەکات و لە ئێستادا وتاری دەستپێک دەخوێندرێتەوە و
رێژەی بەشداری ئەندامان تۆمار دەکرێت.
تیمی کۆمسیۆن لەنێو هۆڵی
کۆنفڕانس لە وتارێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە سەرجەم ئەندامانی ئامادەبوی کۆنفڕانس
بە رێکارە یاساییەکاندا تێپەڕیون و بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کردوە.
جگە لەوەی کۆنفڕانسەکە
لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لە هەمانکاتدا
نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و دادگای سلێمانی ئامادەی دانیشتنەکەن.
134 جار خوێندراوەتەوە