"بەشێک لە مەرجەکانمان جێبەجێکرد"... دیمەشق نامەیەکی فەرمی بۆ واشنتۆن نارد

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 26/04/2025
جیهان
+
-

سوریا بە نوسراوی فەرمی، وەڵامی لیستی مەرجەکانی ئەمەریکای داوەتەوە بۆ لابردنی بەشێک لە سزاکان و رایگەیاندوە، زۆرینەی مەرجەکانیان جێبەجێکردوە و هەندێکیشیان پێویستیان بە لێکتێگەیشتنی هاوبەشڤ هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە مانگی ئازاری رابردو، ئەمەریکا لیستێکی هەشت مەرجی پێشکەشکەش دیمەشق کردوە، لەوانە لەناوبردنی هەر کۆگایەکی چەکی کیمیایی و دڵنیابون لەوەی هیچ بیانییەک لە سوریا پۆستی حکومی پێنەدرێت.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، دیمەشق وەڵامی ئەو مەرجانەی ئەمەریکای داوتەوە و رایگەیاندوە، پابەندی زۆربەی مەرجەکانی واشنتۆن بوە لەبەرامبەر سوککردنی سزا ئابورییەکانی سەر سوریا، بەڵام هەندێک لە مەرجەکانیش پێویستیان بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەیە.

 

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سوریا لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی کوتلە فەلەستینییەکان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت، هەروەها جەختی لەوەکردوەتەوە کە سوریا نابێتە مەترسی لەسەر هیچ لایەنێک بە ئیسرائیلیشەوە.

 

ڕوونیشیکردەوەتەوە، پرسی چەکدارە بیانییەکان لە سوپای سوریا پێویستی بە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری فراوانتر هەیە، بەڵام دەرکردنی پلەی سەربازی ڕاگیراوە.

 

هاوکات، بەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتۆن وەڵامێکی لە دیمەشق وەرگرتوە و هەڵسەنگاندن بۆ وەڵامەکان دەکەین، بۆیە لە ئێستادا پەلە ناکەین لە وەڵامدانەوە.

248 جار خوێندراوەتەوە