سەرۆكی ئەمەریكا رەخنە لە سەرۆكی روسیا
دەگرێت كە پێدەچێت نەیەوێت جەنگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ رابگیرێت، دواتر دەبێت بە شێوەیەکی
جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ
بڵاویكردەوە؛ هیچ هۆکارێک نەبو بۆ ئەوەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە چ ەند رۆژی رابردودا بەردەوام بێت لەسەر هێرش كردنە
سەر خەڵكی ئۆكراینا.
دەشڵێت: بەردەوامیدان بە جەنگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ وا بیر لەوە بکەنەوە کە پێدەچێت
سەرۆكی روسیا نەیەوێت جەنگەکە بوەستێنێت، دەشڵێت: دواتر دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز
مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی بەشداریكردن و لە
پەراوێزی پرسیەی پاپا فرەنسیس لە رۆما، دۆناڵد ترمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبونەوە،
دواتر زێلێنسكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆبوەنەوەیەكی
بەرهەمداری ئەنجامداوە.
پێشتر لەكاتی كۆبونەوەی لەگەڵ ستێڤ
ویتكۆف، نێردەی كۆشكی سپی، ڤلادیمێر یوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند: بۆ كۆتایی
هێنان بە جەنگی ئۆكرانیا و بەمەبەستی چارەسەری كێشەكانی نێوانیان ئامادەیە بەبێ
مەرج لەگەڵ ئۆكرانیان كۆببێتەوە.
298 جار خوێندراوەتەوە