ئەمەریکا: ئێران بڕیار دەداتە فڕۆکەکانمان ئەوان بۆردومان دەکەن یاخود نا

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 10/04/2025
جیهان
+
-


وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران بڕیار دەدات کە ئایا ناردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دورگەی دیێگۆ گارسیا، هەڕەشەن لەسەر تاران یاخود نا،  جەختیشیکردوەتەوە وەک ئەوەی سەرۆک ترەمپ وتویەتی، هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.

 

هەواڵ:KNNC

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا (فڕۆکەی بۆمب هاوێژە دزێوەکانی B2)ـی ئەمەریکی کە لە نزیک ئێران جێگیرکراون، پەیامێکن بۆ کۆماری ئیسلامی، رایگەیاندوە؛ ئەوە دەکەوێتەوە سەر هەڵسوکەوتەکانی تاران،  ئەوان هەڵی دەبژێرن و بڕیارەکە لای ئەوانە.

 


وەزیرەکەی ئەمەریکا جەختیکردوەتەوە؛ کۆماری ئیسلامی هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت  و  هیواداریشە لە دانوستانەکاندا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەنە ڕێکەوتن و  ئاشتی بەرقەرار ببێت.


ئەمەریکا خاوەنی 20 فرۆکەی لەو جۆرەیە  و لە ئێستادا بەنزیکەیی یەک لەسەر سێی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی B-2 لە بنکەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی جێگیر کردوە، کە نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دورە.

 


پێشتریش تاران هەڕەشەی کردنە ئامانجی  دورگەی دیێگۆ گارسیای کردو بە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز ئەمەریکا شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی جۆری B-2 ەل دورگەکە جێگری کردوە.

 


فڕۆکەکە بە فەخری ئەمەریکا دادەنرێت و توانایەکی لە رادەبەدەری هەیە، لەوانە  توانای خۆدزینەوە لە ڕادار و هەڵگرتنی قورسترین بۆمبی ئەمەریکی و چەکی ئەتۆمیشێ هەیە و لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا بەکاری هێناوە.

 


شارەزایانی سەربازی پێشتر ئاماژەیان بوە دابو، ئەو  فڕۆکانە تەنها بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان نییە کە لەماوەی رابردودا ئەمەریکا بە چری دەستی کردوە بە بۆردومانکردنیان، بەڵکو لەپاڵ ئەوەشدا پەیامێکە بۆ تاران کە ئەگەر نەگەشتنە ڕێککەوتن و دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکانی نەبێت، ئەوا لەلایەن ئەو فرۆکانەوە دەکرێنە ئامانج.


506 جار خوێندراوەتەوە