بەپێی پێشبینییەكانی وەزارەتی
گواستنەوەی هەرێم، سبەینێ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور
دەبێت، پلەكانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
رونیكردوەتەوە، خێراى "با" لەسەرخۆ
و لەنێوان (5 بۆ 15) كیلۆمەتر/كاتژمێرە كە ئاڕاستەكەی لە باكوری خۆرئاواوە دەبێت، هەروەها
مەوداى بینین لە نێوان (8 بۆ 15) کیلۆمەتردا دەبێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ سێشەممە پلەی
سیلیزی بەم جۆرەیە لەخوارەوە خراونەتەرو؛
هەولێر : 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى
هاوكات، دەستەی کەشناسی عێراق ئاشكرایكردوە، پێشبینی دەکرێت، لە
هەینی یەکەمی سەرەتای مانگی داهاتوەوە کەشوهەوایەکی سەخت، زریان و باران رو لە
عێراق بکات و زۆرینەی ناوچەكان بگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی پێشبینییەکانی كەشوهەوا، هەینی
داهاتو باران دەست پێ دەکات و ئەگەری هەیە سێ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بێت.
608 جار خوێندراوەتەوە