دەستەی
داكۆیكردن لە سورشت و موڵكی سلێمانی لەسەر ئاگر كەوتنەوەكەی شەوی رابردوی چیای
گۆیژە راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەوە و داوا لە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکان سلێمانی دەكات
كە هەریەکە و لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک بکەن و بەروداوێکی ئاسایی تەماشای نەکەن.
هەواڵ:
(KNNC)
دەستەی
داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی رایدەگەیەنێت: کەوتنەوەی ئاگرەکەی چیای گۆیژە
لە کاتژمێر نزیکی (03:30) بەرەبەیانی نەبوایە، رەنگە بە ئاگرکەوتنەوەیەکی ئاسایی
ناوزەد بکرایە، بەڵام لە بەرەبەیانێکدا کە رەشابەیەکی بەهێز لە ناو سلێمانیدا هەڵیکردبو،
خەڵکانێکی سەیرانکار چیدەکەن لە سەر ئەو چیایە تا ببنە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە.
دەستەكە
داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دادگاو داواکاری گشتی
دەکەین؛ بەرامبەر ئاگر كەوتنەوەكەی چیای گۆیژە هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک
بکات و بە روداوێکی ئاسایی تەماشای نەکات.
ئەمە
دەقی راگەیەندراوەكەیە:
با
ئاسایی تەماشای سوتانی چیای گۆیژە نەکەین
بەرەبەیانی
(29ـی تەموزی 2024) ئاگر لە بناری چیای گۆیژەی باکوری سلێمانی کەوتەوەو بەهۆی ئەو
رەشەبا بەهێزەوە کە هەڵیکردوە لە ماوەیەکی کەمدا روبەرێکی بەرفراوانی چیاکەی گرتۆتەوە
و تابەیانی بەردەوام بوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی (15) هەزار داری جۆراو
جۆری تەمەن جیاواز سوتاون.
کەوتنەوەی
ئاگرەکە، ئەگەر لە کاتێکی تردا بوایەو کاتژمێر نزیکی (03:30) بەرەبەیانی نەبوایە رەنگە
بە ئاگرکەوتنەوەیەکی ئاسایی ناوزەد بکرایە، بەڵام کاتێک کە ورد دەبینەوە لە کاتەکەی
و لە بەرەبەیانێکدا کە رەشابەیەکی بەهێزیش لە ناو سلێمانیدا هەڵیکردبو کەس خۆی پێنەدەگیرا،
خەڵکانێکی سەیرانکار چیدەکەن لەو کاتەدا لە سەر ئەو چیایە تا ببنە هۆی کەوتنەوەی
ئاگرەکە.
لەلایەکی
ترەوە چیای گۆیژە زۆرێک لە دارستانەکەی ئاگربڕ کراوەو لە هەندێک شوێندا ئاگربڕەکەی
نزیکی (10) مەتر پانە، نازانین بە چ قودەرتی قادرێک ئەم ئاگرە پەڕیوەتەوە لەو
ئاگربڕانەو ئەو روبەرە فراوانەی سوتاندوە.
چیای
گۆیژە لە سەرەتایترین خزمەتگوزاری ئاگرکوژانەوەو ئاودێری و چاودێریکردن و دەستیکار
بێ بەشە.
تا
ئێستا هیچ سیستەمێکی ئاگرکوژاندنەوەی نییە، بگرە لەوەش زیاتر لە هەمو چیای گۆیژەدا
تاکە بیرێکی تێدا نییە لە کاتێکدا کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانرێت چەندان بیر هەڵبکەندرێت
و لەو روشەوە روپێوی ( کەشفی ) بۆ لێدانی بیر بۆکراوە، بەلآم پارەی بۆ خەرجناکرێت.
ژمارەی
ئەو کرێکارانەی کە ئاودێری و چاندانی نەمام و ئاگربڕیش دەکەن بۆ ئەو چیا گەورەیە تەنها
١٠ کرێکارن، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردودا رۆژانە سەدان کرێکار کاری لەو چیایەدا
کردوە.
هەرچەندە
لە بناری چیاکە بنکەیەکی پۆلیسی لێیە، بەڵام نە جێگەی بنکەی پۆلیسەکە باشە، نە ئەو
ژمارە کەمەش دەتوانی سەرپێچیکردن لەو چیا گەورە قەرەباڵغەدا رابگرێت، لە کاتێکدا کە
پێویستە ئەو چیایە لە لە هەمو شوێنێکەوە لەلایەن پۆلیس و بگرە لە رێگای کامێراشەوە
چاودێری بکرێت.
ئێمە
لێرەوە لایەنە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دادگاو داواکاری گشتیش
ئاگادار دەکەینەوە کە بەرامبەر ئەو سوتانە هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک بکات
و بە روداوێکی ئاسایی تەماشای نەکات، لە کاتێکدا کە پێشتر ئێمە سوتانی لەو جۆرە بە
دەستی ئەنقەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە گۆیژەو شوێنەکانی تری سلێمانیمان بینیوە.
دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی
سلێمانی
٢٩ ی تەموزی ٢٠٢٤
682 جار خوێندراوەتەوە