جارێکی دیکە بۆری ئیفراز سێی هەولێر شکا،
بەڕێوەبەری ئاوی شارەکەش دەڵێت: چاککردنەوەکەی پێویستی بە 24 کاتژمێرە.
هەواڵ:KNNC
رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاو و
ئاوەڕۆی هەولێر بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، نزیکەی کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ
بۆری ئیفراز سێ-ی هەولێر لە نزیک عەنکاوە شکاوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چاککردنەوەی
بۆریەکەدان.
وتیشی، چاکردنەوەی بۆری ئیفراز سێ ماوەی
24 کاتژمێری دەوێت و تیمی پێویست و کەلوپەلی پێویست لەبەردەستدایە بۆ چاکردنەوەی.
راشیگەیاند،
بەهۆی شکانی ئیفراز سێ-ەوە بۆماوەی 24 کاتژمێر زیاتر لە 20 گەڕەکی هەولێر بێئاو
دەبن.
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن
لیتر ئاو دابیندەکات؛ ئەو بۆرییە کەوتوەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی
شارەکە دابیندەکات.
لەماوەی چەند رۆژی رابردو بەهۆی نەبونی ئاوی
خواردنەوە دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بۆماوەیەک رێگەی ناحیەی دارەتو-یان
داخست و رایانگەیاند، دەبێت رۆژانە بە تانکەر ئاو بکڕن و ئاویان بۆ بەرنادرێتەوە.
هەولێر/ هیشام سەعید
411 جار خوێندراوەتەوە