وەزارەتى
دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد؛ بڕى زیاتر لە 421 ملیار
دینار بۆ موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى مەدەنى خرایەسەر هەژمارى وەزارەتەکەیان و
ئەم پارەیەش هێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە
لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: بڕى 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایەسەر هەژمارى بانکى
وەزارەتى دارایی لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.
ئاماژە بۆ
ئەوەشکراوە کە ئەم بڕە پارەیەى گەیشتوەتە هەرێمى کوردستان وەک بەشێکە لە شایستەى
موچەى مانگى حوزەیران (6)ـى فەرمانبەرانى شارستانى هەرێمى کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانى
کەى ئێن ئێن؛ ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتى دارایی هەرێمەوە لیستى موچەى مانگى شەشى
فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە.
لەبارەى
چارەسەرى کێشەى لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکانیشەوە کە تا ئێستا موچەى مانگەکانى 5 و
6یان وەرنەگرتوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا
رایگەیاند؛ لیژنەیەک لە چاودێرى دارایی عێراق هاتونەتە هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى
ئەو کێشانەى لە لیستى هێزە ئەمنییەکاندا هەیە و لەم دوو سێ رۆژەدا کێشەکە چارەسەر
دەبێت.
865 جار خوێندراوەتەوە