لە شەش مانگدا 224 تۆڕی بارزرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق هەڵوەشێنراوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 11/06/2024
عێراق
+
-

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 224 تۆڕی بارزرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هەڵوەشێنراوەتەوە. 

 

هەواڵ:KNNC

 

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە؛ لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ توانیویانە 20 تۆڕی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر و 204 تۆڕی ناوخۆی هەڵوەشێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر گرتوە. 

 

وتیشی: لە ساڵی 2023 و پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 122 بڕیاری دادوەری بۆ دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر دەرکراوە، کە 51 بڕیاری ساڵى رابردو دەرچوە و 71 بڕیاری دیکە ئەمساڵ دەکراوە.

 

لەبارەى سزادانى بازرگانانى ماددەى هۆشبەرەوە وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ ئاشکرایکردوە کە ساڵى رابردو 24 سزاى زیندانیی هەتا هەتایی دەرچوە و ئەمساڵیش 31 سزاى هاوشێوە هەبوە، ئامارى کوژرانى بازرگانانیش لەکاتى دەستگیرکردنیاندا بۆ ئەمساڵ چوار کەس بوەوە و ساڵى 2023ش 17 کەس بون.

136 جار خوێندراوەتەوە