یەدەگی زێڕی عێراق لە
ماوەی ساڵێکدا 10 تۆن زیادی کردوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 142 تۆن، ئێستا وڵاتەکە لە
یەدەگی زێڕ لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پلەی پێنجەم دێت.
ئابوری:KNNC
ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ
نوێترین لیستی یەدەگی زێڕی وڵاتانی بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ئەمریکا 8هەشت هەزار
و 133 تۆن زێڕی هەیە و لە پلەی یەکەم دێت، پاش ئەو ئەڵمانیا بە سێ هەزار و 352 تۆن
و 600 کیلۆ زێڕەوە لە پلەی دوەم و ئیتاڵیاش، کە دوو هەزار و 451 تۆن و 800 کیلۆ زێڕی
هەیە، لە پلەی سێیەم دێت.
ریزبەندیی عێراق لە دەستخستنی
یەدەگی زێڕ چوەتە پێشەوە، ئێستا ئەو وڵاتە خاوەنی 142 تۆن و 600 کیلۆ زێڕە، پێنجەمین
وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زۆریی یەدەگی زێڕەوە، لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە پلەی
30 دێت.
لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
سعودیە، لوبنان، جەزائیر، لیبیا و عێراق لە پلەی یەک بۆ پێنج بەدوای یەکدیدا دێن لە یەدەگی زێڕدا.
150 جار خوێندراوەتەوە