دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی
ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی
ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای
ئاسایش ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ )
بازرگانی ماددەی هۆشبەر و لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان،
تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕوبونەوەی چەکداریاندا.
ئاماژە بەوەکراوە، هێزەکانی ئاسایش توانیان هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە
کاتی ڕوبەڕوبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا
گیرا کەبەنیازبون بازرگانی پێوەبکەن، کە بڕەکەی پێکهاتبو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی
کریستاڵ و حەشیش.
302 جار خوێندراوەتەوە