لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستاندا،
نرخی دۆلار و لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی (100) دۆلار بە (148) هەزار و (50)
دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 200 دینار دابەزیوە.
هاوکات نرخی (100) یۆرۆ بە (151) هەزار و (500) دیناری عێراقییە
و نرخەکەی جێگیرە.
نرخی (100) پاوەند یەکسانە بە (179) هەزار دیناری عێراقییە
و جێگیرە.
نرخی (100) دۆلار بە دو ملیۆن و (960) هەزار تمەنی ئێرانییە
و نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
(100) دۆلار یەکسانە
بە هەزار و (750) لیرەی تورکی و بەهاکەی دابەزیوە.
10504 جار خوێندراوەتەوە