دوای چەندی هۆشداری
و داواکاری دواجار هاوپەیمانان قسەکانیان دەکەن بە پرۆژە و دەیخەنە بەردەستی پارتی
و یەکێتی، بۆ جێبەجێکردن،
سەرباری داواکاری
لە مێژینەی خەڵکی کوردستان و بۆیەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە چەندین ساڵە هاوپەیمانان
و ئەمریکا داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن هێزەکانی پێشمەرگە یەکخەنەوە و بەڵام تا ئێستا
ئەو کارەیان نەکردوە، لە نوێترین کۆبوونەوەشدا هاوپەیمانان نیگەرانی خۆیان لەو
بارەیەوە گەیاندووەتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و داواى یەکخستنەوەى هێزەکانیان لێ
کردوون.
گومانی تێدا نییە
گەورەترین کێشە لە ناو کێشەکانی بەردەم فەرمانڕەوایی
کورد لە باشوری کوردستان بە درێژایی ٣٠ ساڵی رابردوو و یەکنەگرتنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە
و دروستنەکردنی هێزێکى نیشتمانی تۆکمەیە ، بە شێوەیەک ئەو هێزە لە بری یەکلاکردنەوەی کێشە ناوخۆییەکان و ململانێ
شەخسییەکان، ببێتە پاسەوانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و لە هەمان کاتدا جێ شانازی هاوڵاتیان ئەم هەرێمە.
لەم هەفتەیەشدا
جهنهراڵ جۆن برێنان فهرماندهى هێزهكانى هاوپهيمانان له عيراق و سوريا و
شاندێكى باڵاى سهربازيى ياوهرى، لەگەڵ نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتى کۆبوەوە.
بەپێى زانیارییەکانى
بەردەستى کەى ئێن ئێن، هاوپەیمانان دواى چەندین داواکارى و فشار بۆیەکخستنەوەى هێزەکانى
پێشمەرگە، ئەمجارە پڕۆژەیەکى نوێیان داوەتە هەردوو لایەنى پارتى و یەکێتى بۆ جێبەجێکردنى
هەنگاوەکانى یەکخستنەوە.
زانیارییەکانى بەردەستى
کەى ئێن ئێن ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە بەرپرسانى باڵاى یەکێتى و پارتى لە کۆبوونەوەکەدا،
لەبرى گفتوگۆکردنى جدى لەسەریەکخستنەوەى هێزەکان، باسیان لە ئاڵنگارییەکانى بەردەمى
ئەو پرسە کردووە و باسیان لە بوونى هێزى شەخسیش بۆ هاوپەیمانان کردووە.
لە ماوەی ساڵانی
ڕابردوو جگە لە داواکارییە بەردەوامەکانی
خەڵک و هێزە ناوخۆییەکان بەگشتى و بزوتنەوەى گۆڕان بە تایبەت و فشارەکانی خودی نەوشیروان
مستەفا بۆیەکگرتوەی هێزەکای پێشمەرگە، وڵاتانی هاوپەیمانانیش بە گشتی و ئەمریکا بە
تایبەت چەندین جار داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدایەکخەنەوە،
بەڵام تا ئێستا ئەو لایەنە دەسەڵاتدارانە
ئەم داوایەیان جێبەجێ نەکراوە، دەرئەنجامی ئەمەش خەڵکی کوردستان باجی گەورەی داوە.
993 جار خوێندراوەتەوە