دوای ئەوەی ئێران و سعودیە بڕیاریاندا بەکردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکانیان بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا
بەرزبوەوە.
نرخی (100) دۆلار بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ ملیۆن و
(100) هەزار تمەن بو. بەڵام لە ئێستادا (100) دۆلار بە دو ملیۆن و (978) هەزار تمەن
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی
نێوان ئێران و ئەمەریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرەو پێشچونی
پەیوەندی نێوان تاران و ریاز و هێوبونەوەی دۆخی یەمەن، نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبوەوە.
3895 جار خوێندراوەتەوە