نرخی زێر بە رێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابەزی

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 18/05/2022
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی کیلۆیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (58) هەزار و (346) دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەك ئۆنسە زێریش لە ئێستادا بە هەزار و (814) دۆلار و (69) سەنتە.


هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش  نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتوە و مسقاڵێك عەیارە (24) پێنج هەزار و عەیارە (21) هەشت هەزار و عەیارە (18) شەش هەزار دینار دابەزیوە.


نرخی زێڕ دوێنێ سێشەممە بەم شێوەیە بو:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (388) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (330) هەزار دیناربو.

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (435) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (388) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (324) هەزار دینارە.

4624 جار خوێندراوەتەوە