فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای نەجەف گیان لەدەستدانی کەسێکی راگەیاند کە
گومان دەکرێت هۆکارەکی تای خوێنبەربون بوبێت.
فەرمانگەی تەندروستی نەجەف راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کەسێك
کە گیانی لەدەستداوە بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە پشکنینی خوێنی بۆ نەکراوە،
بەڵام نیشانە کلینیکییەکان وا دەریدەخەن توشی تای خوێنبەربون بوبێت و بەو هۆیەوە
گیانی لەدەستدا بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبو بڵاوبونەوەی
پەتای خوێنبەربون جێگەی نێگەرانییەوە و پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا بەر بە
بڵاوبونەوەی زیاتری بگیرێت.
تای خوێنبەربون بە هۆی ڤایرۆسێکەوە لە ئەنجامی بەرکەوتن بە مێشومەگەز
یاخود ئاژەڵی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە رودەدات، کە مێشومەگەز و قرتێنەرەکان و شەمشەمە
کوێرە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
تایخوێن بەربون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە رێگەی بەرکەوتن یاخود دەست
لێدان لە خوێن و شلەی لەش (ئیفرازات) و لیك و سپێرمەوە دەگوازرێتەوە.
پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات
کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت و نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە
بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە،
رێژەى (40%)ى ئەو کەسانەى توشى دەبن پێى دەمرن.
662 جار خوێندراوەتەوە