وێنە؛ لە روداوێکى هاتوچۆدا پێنج خوێندکارى زانکۆ بونە قوربانى

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 28/11/2021
کوردستان
+
-

بەیانى ئەمڕۆ شەممە، لەکاتى رۆشتى بۆ دەوامى زانکۆ خوێندکارێکى زانکۆ لەسەر رێگاى ( خەبات – هەولێر)، توشى روداوى هاتوچۆ دەبێت و گیانلەدەستدەدات و چوار خوێندکارى دیکەش بریندار دەبن.

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند: روداوەکە کاتژمێر (07:10) خولەکى سەرلەبەیانى لە نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، نیسان ئالتیمایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لەشوێن پێچێک کۆنترۆلی لەدەستداو لەشەقام دەرچوو.

ئاشکراشى کردووە، دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە چەند تەقلەیەک لێدەدات، ئینجا لەبنگردێک دەگیرێتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانلەدەستدەدات کە خوێندکارى زانکۆ بوەو بۆ دەوام رۆشتووە.

هەر لە روداوەکەدا، چوار کەسى دیکەە بریندار دەبن کە سەرجەمیان خوێندکارى زانکۆن.

"بەسەیرکردنی شوێنی روداوەکەو کۆنترۆڵ لەدەستدانەکە و بڕی زیانەکان پێمان دەلێن کەخێراییەکە یەکجار زۆر بوە و نەگونجاوبوە لەگەڵ رێگایەکەو شوێنەکە"، پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر وادەڵێت.

4977 جار خوێندراوەتەوە