سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن سەپێندرا

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 27/11/2021
کوردستان

لەیلا گوڤەن سیاسەتمەداری باکوری کوردستان سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، لە دادگای شاری جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان، دانیشتنی دادگایکردنی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەچوو.

لەئەنجامی دانیشتنەکەدا، دادگا بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆرستی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بسەر لەیلا گوڤەندا سەپاند.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەیلا گوڤەم بەهۆی چەند دۆسییەکەوە ئێستا لە زیندانی شاری (خارپێت)ەو لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە دانیشتنەکەی دادگا کرد.

234 جار خوێندراوەتەوە