پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت؛ لە دوو
هەفتەی داهاتوودا نرخی غاز دادەبەزێت و کێشەی کەمی بڕەکەی چارەسەر دەبێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی کەمی غاز و گرانبونی نرخەکەی تەنیا لە پارێزگای هەولێر
نییە بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە دروستبووە، هۆکارەکەشی بۆ
نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەڕاندەوە.
وتیشی، ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی
غازی کۆرۆمۆر ئەو بڕە غازە شلەی بۆ پارێزگاکان دابیندەکرا کەمکراوەتەوە ئەوەش
کاریگەری لەەر دابینکردنی بڕی پێوست کردووە، " بە نمونە هەولێر رۆژانە پێوستی
بە (250)تۆن غاز هەیە بەڵام دوێنێ ئەو بڕە کەم بووەتەوە بۆ (120) تۆن".
باسی لەوەشکرد، تیمەکانی حکومەت و
قائیمقامییەت راسپێردراون چاودێری وردی بریکار و فرۆشیارانی غاز بکەن تاکو بە گرانتر
غاز بە هاوڵاتیان نەفرۆشن.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هاوڵاتیان
دڵنیا دەکەنەوە کێشەی کەمی غاز لە دوو هەفتەی داهاتوودا چارەسەر دەبێت، هەرکات
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرۆمۆر کۆتاییهات دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
6989 جار خوێندراوەتەوە