رێکخەری ژوری یاسایی
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: نابێت دەستور بە ئەقڵیەتی کەمینە و زۆرینە بنوسرێتەوە.
دەشڵێت: باشترین سیستەم بۆ هەرێمی کوردستان سیستەمی پەرلەمانییە.
لە پانێڵی بەرەو
دەستورێکی دیموکراسی بۆ هەرێمی کوردستان کە لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، چۆمان محەمەد رێکخەری
ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: گۆڕان هەمیشە وەک پرسێکى گرنگى نیشتمانى سەیری
دەستورى کردووە و هەمیشە وتویەتى دەبێت خەڵک بنچینەى نوسینەوەى دەستور بێت.
رونیکردەوە، ئێستا
کاتێکى گونجاو نیە بۆ نوسینەوەى دەستوور، چونکە متمانەى خەڵک بە حزب و لایەنە سیاسییەکان
لە ئاستێکى زۆر خراپدایە و خەڵک پێویستى بەباشکردنى بارى دارایی هەیە.
چۆمان محەمەد ئاماژەى بەوەشکرد، نابێت دەستور بە ئەقڵیەتى کەمینە و زۆرینە
مامەڵەى لەگەڵدا بکرێ، چونکە دەستوور بۆ هەموو تاکێکى کوردستانە.
هەروەک جەختیکردەوە:
باشترین سیستەمی حکومڕانی بۆ هەرێمى کوردستان سیستەمی پەرلەمانییە.
423 جار خوێندراوەتەوە