بەشى راگەیاندنى دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل ئاشکرایدەکات، لە مانگى
رابردودا نزیکەى دوو هەزار تۆن کەلوپەل و کەرەستەى جۆراوجۆر بەهۆى پەسەند نەکردنیان لەلایەن
لیژنەکانەوە لەناوبراون و بەشێکیشیان گەڕێندراونەتەوە.
بەشى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل
رایگەیاند: له ماوه‌ى یه‌ك
مانگدا و لە رۆژى (1/5/2021 تا 31/5/2021)، بڕى هەزار و (992) تۆن و (209)
کیلۆگرام، كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى
نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون.
ئاشکراشیدەکات، به‌شێك لەو کەلوپەلانە گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیشیان له‌نێوبراون،
چونکە له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى نه‌گۆنجاون.
بەپێى راگەیەنراوەکەى دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل، ئەو کەلوپەلانە پێکهاتبون
لە کەرەستەى (ته‌ندروستى، کوزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه، ڤێتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى
و چەندان کەرەستەى دیکە).
346 جار خوێندراوەتەوە