ئەمڕۆ هەینی (186 هەزار و 364) حاڵەتی
توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هندستان تۆمارکراوە سێ هەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی هندستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
هەینی (186 هەزار و 364) کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و (660) توشبوش گیانیان
لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوو، ئێستا ژمارەی توشبون بە
کۆرۆنا لە هندستان گەیشتۆتە (27 ملیۆن و 56 هەزار) کەس لەو ژمارەیەش (318 هەزار و
895) توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای ئەمەریکا و بەرازیل؛ هندستان لە پلەی
سێەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردوە.
484 جار خوێندراوەتەوە