کونسوڵخانەى تورکیا لەهەرێم لەبارەى هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
03:31 - 14/05/2021
کوردستان
+
-

کونسوڵخانەى تورکیا لە هەرێمى کوردستان دواین زانیارى لەبارەى دۆسیەى هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە و چارەنوسى هێرشبەرەکان ئاشکرا دەکات.

کونسوڵخانەی تورکیا لەهەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر دۆسیەى هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە سێ کەس دەستگیرکراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بەپێى زانیارییەکان، ئەو خێزانە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و بارى تەندروستیان جێگیرە.

ئەوەش دواى ئەوە دێت کە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر پەیوەندى بەو خێزانەوە کرد و هاوکات داواى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کارى پێویست بکەن بۆسزادانى ئەو کەسانەى کە هێرشیان کردوەتە سەر ئەو خێزانە.

3351 جار خوێندراوەتەوە