لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
07:06 - 11/04/2021
کوردستان
+
-

کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆتاییهات و بڕیاردا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ.

 

لە کۆبونەوەکەدا لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان تا رۆژی (17/4/2021) بە داخراوی بمێنێتەوە.

 

ده‌قی بڕیاره‌كان:

 

 یه‌كه‌م: فه‌رمان به‌ پارێزگا و به‌رپرسه‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كراوه‌ رێكار دژی نه‌به‌ستنی ماسك بگرنه‌ به‌ر.

 

دووه‌م: مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان سنووردار ده‌كرێن.

 

سێیه‌م: خوێندن له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ به‌ حكومی و ئه‌هلییه‌وه‌ راده‌گیرێت و ته‌نیا به‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

چواره‌م: سنووره‌كانی هه‌رێم به‌ رووی شاره‌كانی عێراق وه‌ك پێشتر ده‌بێت.

 

پێنجه‌م: خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به‌ سیستمی ئاوێته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له‌ هۆڵی خوێندن ده‌بێت.

 

شه‌شه‌م: شوێنه‌ گشتییه‌كان سنووردار ده‌كرێن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نی سزا ده‌درێت.

 

حه‌وته‌م: فه‌رمان به‌ پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كراوه‌ رێگه‌ به‌ هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك نه‌ده‌ن و پرسه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و رێكار له‌ دژیان وه‌ربگرن.

 

هه‌شته‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌وامه‌.

 

نۆیه‌م: ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ 12ی 4ی 2021ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

6271 جار خوێندراوەتەوە