فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى یونایتدى ئەمەریکى، یەکێک لە بزوێنەرەکانى لە ئاسمان ئاگر دەگرێت و بەناچارى دەنیشێتەوە و بەشیوەیەکى سەرسوڕهێنەر رزگارى دەبێت.
میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەک لە جۆرى ( بۆینگ-777)، سەر بە کۆمپانیاى یونایتد، دواى هەستان لە فڕۆکەخانەى شارى هۆنۆلولوى پایتەختى دورگەى هاواى یەکێک لە بزوێنەرەکانى گڕ دەگرێت و بەناچارى دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانە و دەنیشێتەوە.
فڕۆکەکە بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر رزگارى دەبێت، چونکە ئاگرى بزوێنەرەکە گەورەیە و بووەتە هۆى تەقینەوە لە باڵەکەى و پارچەکانى کەوتونەتە سەر ناوچەیەکى نیشتەجێبوون.
545 جار خوێندراوەتەوە