بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: "کردنەوە و
نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵکو لیژنەی باڵای
بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دەدات".
د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ
لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چاوەڕیی بڕیاری ئەوان دکەین بۆ
دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندن، وەک وەزارەتی پەروەردە ئەوەی لەسەرمانە
پارێزگاریکردن و پلان دانانە بۆ چۆنییەتی تەواوکردنی خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەیەکی
سەرکەوتوو.
دەشڵێت: " له‌سنوری
سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی كه‌م سوود له خوێندنی ئەلیکترۆنی
وەرگیراوە، له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندا ناچارین، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی
یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رسیان نه‌خوێندووه، وه له‌پارێزگاكانی
دهۆك و هه‌ولێر، نزیكه‌ی چوار بۆ پێنج هه‌فته ده‌وام كراوه و به‌شداریكردن له‌خوێندنی
ئه‌لكترۆنیشدا زیاتر بووه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كرێته‌وه به‌خوێندن
كه گه‌یشتوون، واته ئه‌و پڕۆگرامەی كه خوێندراوه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه،
ناڕۆنه‌وه سه‌ره‌تای پڕۆگرامەكه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی (پرۆگرامەکانی
خوێندن بەشێکیان لێ تەرک دەکرێت؟) د. سەیوان، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، "هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه بۆئه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو
بكرێت وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌سه‌ركه‌وتوویی
ساڵی خوێندن ته‌واو بكه‌ین."
سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن، ئاماژەی
بەوە کردووە، " پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی كه‌لیژنه‌ی باڵا بڕیارده‌دات كه‌ی
قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه هه‌تا ئێمه نه‌زانیین كه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه
نازانین چه‌ند پێویسته بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن، ئێمه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه
لەکاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئه‌وه لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا
بڕیار ده‌دات".
629 جار خوێندراوەتەوە