دۆناڵد ترەمپ: تویتەر و دیموکراتەکان رێککەوتون بۆداخستنى ئەکاونتەکەم

KNN : Kurdish News Network
03:03 - 09/01/2021
جیهان

دۆناڵد ترەمپ لەسەرداخستنى ئەکاونتەکەى لە تۆرىکۆمەلاەیتى تویتەر رەخنەتى توند لە کۆمپانیاى تویتەر دەگرێت و تۆمەتبارى دەکات بە بەرتەسککردنەوەى ئازادى

دۆناڵد ترەمپ لەکاردانەوەى بڕیارى داخستنى ئەکاونتەکەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، رایگەیاندوە، تویتەر زیادەرۆیى کردوە لە بەرتەسک کردنەوەى ئازادى رادەربڕین.

ترەمپ  دیموکراتەکانى بەهۆکارى سڕینەوى ئەکاونتەکەى لە تویتەر تۆمەتبارکردوە رایگەیاندوە، فەرمانبەرەکانى تویتەر لەگەڵ دیموکراتەکان رێککەوتون بۆ سڕینەوەى ئەکاونتەکەم و بێ دەنگ کردنم.

 

ئەو هەڵوێستەى دۆناڵد ترەمپ دواى ئەوە دێت کە بەهۆى لادان لەیاساکانى بڵاوکردنەوە و هاندان بۆ توندوتیژى کۆمپانیاى تویتەر ئەکاونتەکەى بە یەکجار داخست.

213 جار خوێندراوەتەوە