قایمقایەتى سلێمانى جەختدەکاتەوە کە لە سبەینێوە فرۆشتنى
قیمەى ئامادەکراو قەدەغە دەکرێت و سزاى ئەو شوێنانەش دەدات کە پابەندى بڕیارەکە نابن.
بەپێى راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى لەسبەینێ (21-11-2020)
بڕیارى قەدەغەکردنى فرۆشتنى قیمەى ئامادەکراو دەچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.
جەختیشکراوەتەوە لەوەى، لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەت رێکارى
یاسایى توند بەرامبەر ئەو شوێنانە دەگرنەبەر کە پابەندى بڕیارەکە نابن.
بۆجێبەجێ کردنى ئەو بڕیارە قایمقامیەتى سلێمانى پشتى بەستوە
بە بڕیارێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کەتێیدا فرۆشتنى قیمەى
ئامادەکراوى قەدەغکردوە، بەپێى ناوەرۆکى ئەو نوسراوە لە دوکانەکانى گۆشت فرۆشتنیشدا
تەنها ئەوکاتانە رێگا بە ئامادەکردنى قیمە دەدرێت کە کڕیار داواى دەکات.
9560 جار خوێندراوەتەوە