وەزارەتى تەندروستى بەلجیکا ئاشکرایدەکات،
لەگەڵ دو کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى ڤاکسین گرێبەستیان واژۆکردوە بۆ وەرگرتنى (13)
ملیۆن ڤاکسین، دەشڵێت: (70%)ى هاوڵاتیانمان ڤاکسینەکەیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت.
فرانک فاندێن بروک، وەزیرى تەندروستى بەلجیکا
رایگەیاند: ئامانجمانە (70%) خەڵکى بەلجیکا ڤاکسینى کۆرۆنا وەربگرن کە ئەوەش
دەکاتە نزیکەى هەشت ملیۆن هاوڵاتى بەلجیکى.
باسى لەوەشکرد، پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا
بەناچارى نابێت و بۆ هەر هاوڵاتییەکى بەلجیکیش پێدانى ڤاکسینەکە بەبێ بەرامبەر
دەبێت.
پێشتر ئاژانسى(بیلگا)ى بەلجیکى رایگەیاندبو
کە حکومەتى بەلجیکا لەگەڵ دو کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا رێککەوتنى واژۆکردوە بۆ وەرگرتنى (13) ملیۆن
ڤاکسین.
تائێستا (537) هەزار کەس لە بەلجیکا توشى
ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش (14) هەزار و (600) کەس گیانیانلەدەستداوە
606 جار خوێندراوەتەوە