وێنە؛ یەکێک لەو هاوڵاتییە کوردانەی تورکیا لە فڕۆکەوە هەڵیدایە خوارەوە گیانی لەدەستدا

02:47 - 30/09/2020
کوردستان

یەکێک لەو هاوڵاتیانەی رۆژی (11)ی ئەم مانگە لەلایەن سەربازانی تورکیایەوە لە فرۆکەوە هەڵدرایە خوارەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

رۆژی (11)ی ئەم مانگە لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دو هاوڵاتی کورد بە ناوی ( عوسمان شیبان 50) ساڵ و ( سەرڤەت تورگوت 55) ساڵ کە خەڵکی گوندێکی سەر بە ناوچەی (بێ شەباب)ن لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەستگیرکران و دوای ئەشکەنجەدان، لە فرۆکەیەکەوە هەڵیاندانە خوارەوە، دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گوازرانەوە.

 

هەرچەندە، لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە فرێدانی ئەو هاوڵاتییە کوردانە رەتکریەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی نەخۆشخانەکە ئەو هەواڵە پشت راستکرایەوە، کە لەشوێنێکی بەرز فرۆدراونەتە خوارەوە.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرڤەت تورگوت، یەکێک لەهاوڵاتییەکان، دوای مانەوەی (20) رۆژ لە ژێر چاودێری ورددا گیانی لەدەستدا.

5128 جار خوێندراوەتەوە