سەنتەرێکى نوێى پشکنین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى کرایەوە، سەرپەرشتیارى
تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا رایدەگەیەنێت، کردنەوەى سەنتەرەکە هەوڵێکى دیکەیە بۆ خێرا
دیاریکردنى پشکنینەکانى نەخۆش لە سلێمانى.
سەنتەرەکە لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ له سهرچنار کراوەتە،
کە تایبەتە بە پشکنینی خێرا بۆ ئەو کەسانەی لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
دەچنە دەرەوەی وڵات یان ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان پێیە لە خاڵە سنوریەکانەوە
دەچنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت پشکنینی پێشوەختەیان
پێبێت.
د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى، لە
چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا لەگەڵ دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەى (130) توشبوى
کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانى سلێمانیدان، بەجۆرێک؛ هەندێک لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە
توشبونى کۆرۆنا، تەنها (15) نەخۆشى تێدایە.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەى وادەکات کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکرێت و رێگربێت لە تەشەنەسەندنى،
تەنها خۆپارێزیە.
2074 جار خوێندراوەتەوە