وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم داواکارییەکی بەپەلە ئاراستەی چاکبوەکانی
کۆرۆنا دەکات و داوا دەکات پلازمای خوێن ببەخشن.
لە بانگەوازێکدا وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاندوە یەکێک لە رێگاکانی
چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا پلازمای خوێنە،بۆیە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە
توشبوان بەتوندی توشبوونە و پێویستیان بەو پلازما هەیە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەسانەی دوای 28 رۆژ ڤایرۆسەکەیان
تێپەڕاندوە تکایە بچن پلازما ببەخشن.
ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە پارێزگای سلێمانی
بەخشینی پلازمای خوێن وەک یەکێک لە چارەسەرەکان کاری پێکراوە و بەڕای پزیشکان سودی
زۆری هەبووە.
3040 جار خوێندراوەتەوە